ئاسیاسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ تا كەی بەردەوام دەبێت لە یاریكردن؟

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتن و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر زەمەك دەكات.

شەوی رابردوو نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری زەمەكی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی نەسر لەلایەن ئەندرسن تالیسكا لە خولەكی 52 كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 56 تۆمار كران.

دۆن رۆناڵدۆ دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر زەمەك دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی پاڵپشتی هاندەران هۆکاری گەڕانەوەی تیپەکە بووە لە شکستەوە بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی SSC كریستیانۆ ووتی:

هاندەرانی نەسر ئەوانەن كە دڵخۆشم دەكەن، من زۆر دڵخۆشم كە لەگەڵ تیپەكەمدام، هیوادارم لە داهاتووشدا لەسەر ئەم شێوازەم بەردەوام بم.

یارییەكەی ئەڕۆ قورس بوو، بەڵام لە كۆتاییدا سەركەوتوو بووین لە گەڕانەوەمان لە دوای ئەوەی دواكەوتبووین، تیپەكە ئەمڕۆ كاری باشی كرد بۆ دڵخۆشكردنی هاندەران.

بە دڵنیاییەوە ئەم وەرزە و وەرزی داهاتووش بەردەوام دەبم، بەڵام دوای ئەوە ئەگەر جەستەم پێم بڵێ بەردەوام بم بەردەوام دەبم و بەهەمان جۆش و خرۆش لەگەڵ یانەكەم بەردەوام دەبم.

كریستیانۆ رۆناڵد ساتی كردنی گۆڵی دووەمی نەسر

دۆن لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا لە كۆی نۆ یاری توانیویەتی 11 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button