ئینگلتەراگرنگترین

سێر بۆبی چارڵتۆن، ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد و ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد

Yariga App

یاریگا

سێر بۆبی چارڵتۆن، ئەفسانەی یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

چارڵتۆن کە بەرهەمی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد بوو، لە ماوەی 17 ساڵی یاریکردنی بۆ ئەم یانەیە توانی لە 758 یاریدا 249 گۆڵ تۆمار بکات. لەگەڵ ئەم یانەیە 3 جار نازناوی پریمەرلیگی بەدەستهێناوە و هەروەها جامی ئەوروپا و جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە. دوای وازهێنانیشی بۆ ماوەی 39 ساڵ لە پۆستی کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد بوو.

هەروەها چارڵتۆن لە 106 یاریدا 49 گۆڵی لەسەر ئاستی نیشتمانی تۆمارکرد و لە ساڵی 1966 یەکێک بوو لەو یاریزانانەی توانی ناسناوی مۆندیال لەگەڵ سێ شێرەکان بەدەست بێنێت.+

بابەتی زیاتر

Back to top button