ئیسپانیا

سەرۆکی بارسێلۆنا زیندانی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

گەر تۆمەتی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بسەلمێنرێت، ئەوا سزای سێ بۆ شەش ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

دادوەری دۆسیەی نێگریرا کە پێشتر یانەی بارسێلۆنای تۆمەتبار دەکرد بەوەی بەرتیلیان داوە بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان، ئێستا تۆمەتێکی نوێی ئاراستەی سەرۆکی ئەم یانەیە کردووە.

دوێنێ راگەیەندرا کە دادوەری ئەم دۆسیەیە لاپۆرتای ئاگادار کردەوە کە بە شێوەیەکی تایبەت تۆمەتی پێدانی بەرتیل بە بەرپرسێکی حکومی لەسەرە و دەبێت لە دادگا ئامادە بێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و روونکردنەوەی پێویست لەم بارەیەوە بدات.

ئێستا سەرۆکی دادگای لێکۆڵینەوەی ئیسپانیا بڕیارە لێکۆڵینەوە لەم تۆمەتە نوێیەی لاپۆرتا لەگەڵ سەرۆکەکانی پێشووی بارسێلۆنا کە رووبەڕووی تۆمەتی هاوشێوە بوونەتوە دەست پێبکات، ئەگەر لەم لێکۆڵینەوەیەدا سەلمێنرا کە لاپۆرتا راستەوخۆ دەستی لەم دۆسیەیەدا هەبووە، رەنگە بە زیندانی کردنێکی درێژخایەن سزا بدرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت، کە دادگای ئیسپانیا لەم بارەوە زۆر جدییە و ئەگەری ئەوە هەیە لاپۆرتا لە نێوان سێ ساڵ بۆ شەش ساڵ زیندانی بکرێت کە ئەمەش جێگەی لێبوردن نییە.

ئەمە هەواڵێکی زۆر ناخۆشە بۆ بارسێلۆنا لەم ماوەیەدا و زۆرێک لە هاندەرانی ئەم تیپە نیگەرانن لەوەی ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر مێشکی یاریزانان دەبێت و سەرەنجام دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئەم تیپە لەم قۆناغەی وەرزدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button