ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەدات.

گرێبەستەكەی جولیان ئالڤارێز لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

ئالڤارێز لەم وەرزەدایەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی مانچێستەر سیتی و پێپ گواردیۆلا لە سەرجەم یارییەكاندا پشتی پێ بەستووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پێی وایە ئالڤارێز پاڵپشتیەكی گەورە و بەهێزە بۆ داهاتوو و هەر بۆیە حەز دەكات خزمەتگوزاریەكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنێت.

هەرچەندە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی تا ساڵی 2028 نوێکردەوە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی هەیە بۆ ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت.

سەرەڕای ئەوەی ڤیتۆر رۆکی بەڕازیلیش گرێبەستی لەگەڵدا کراوە و لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە یانەکەیەوە دەکات، بەڵام بارسا دەیەوێت هێرشبەرێکی دیکە لە شوێنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی بگوازێتەوە بۆ ئەوەی خۆی بە باشی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە هەموو پاڵەوانێتییەکان ركابەری بكات.

لیڤاندۆڤسكی 35 ساڵان دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەبات و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ و لە دوای تێپەڕبوونی 9 هەفتە لە ریزبەندی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

جولیان ئالڤارێز و نازناوی جامی جیهانی

ئالڤارێز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە كۆی هەشت هەفتە لە تێپەڕبوونی خولەكە لە سەرجەم یارییەكاندا بەشداری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button