یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگالی بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.
شەوی رابردوو بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگالی كرد، یارییەكەش بەئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میوان كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
گۆڵەكانی پۆرتوگال لەلایەن دۆن رۆناڵدۆ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 5,20 ، برۆنۆ فێرناندێز لە خولەكی 25 ، جواو كانسێلۆ و جواو فێلیكس لە خولەكەكانی 32 و 41 تۆمار كران.
رونالدو يرفع رصيده إلى 126 هدفا دوليا #رونالدو #تصفيات_يورو2024 #EURO2024 pic.twitter.com/oWMfy8ZRFJ
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) October 16, 2023
بە كردنی ئەو دوو گۆڵە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بە یەكەم یاریزان بتوانێت 9 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی بكات لە تەمەنی 38 ساڵیدا.
هەروەها دۆن بوو بە گۆڵكاری ساڵی 2023 بە كردنی 40 گۆڵ و بە جیاوازی گۆڵێك پێش ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كەوت.
ئەستێرەكەی یانەی نەسری سعودی توانیویەتی بەشداری لە كردنی 1101 گۆڵ بكات لە كاروانی وەرزشیدا.