یاریگا
بڕیارە رۆژی 30ـی ئەم مانگە لە شاری پاریس مەڕاسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ بۆ ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت.
ماڵپەری فرانس فتبۆل لە راپرسیەکدا پێش بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە و ئاشکرا کردنی ناوی براوەی خەڵاتەکە، داوای لە هاندەران کرد دەنگبۆ براوەی خەڵاتەکە بدەن و لە راپرسیەکەدا مێسی 46.8% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لیۆنێل مێسی پێشتر 7 خەڵاتی باڵۆن دۆری بردووەتەوە و خاوەنی زۆرترین خەڵاتە و ئەمساڵ بۆ دوایینجار پێدەچێت ناوی لە لیستی بژاردەیخەڵاتەکە بێت.