ئیسپانیا

مۆدریچ ئامادەنیە باس لە چارەنوسی بکات

Yariga App

یاریگا

لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر تورکیا ئامادەنەبوو باس لە چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی بکات

پێش یارییەکەی کڕواتیا و تورکیا بوو کاتێک لەبارەی چارەنوسی ناوەڕاستکارەی مێرنگی پرسیار لە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە کرا و ئەویش ئاماژەی بەوە کرد ئەستەمە ئەو یاریزانە زستانی داهاتوو ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵیت.

دوای دۆڕانەکەی کڕواتیا بەرامبەر تورکیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لوکا مۆدریچ لەبارەی چارەنوسی خۆی دەڵێت

من نامەوێت باس لەو بابەتە بکەم، هێشتان کاتێکی زۆرمان لە پێشە بۆ ئەوەی باس لەسەر چارەنوسەکەم بکەم و تاوەکو وەرزی زستان ماوەیەکی باشمان بەردەستە، لە تەمەنی من پێشبینی کردن بۆ ماوەیەکی زۆر کارێکی ئەستەمە 

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بەردەوام باس لەوە دەکەن، مۆدریچ بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە بەردەوام وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکان دەکات، لە یانەکەی بێ هیوا بووە و بڕیاریداوە زستانی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button