ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستۆف گاڵتیێ دەبێتە راهێنەری یانەیەکی قەتەڕی

Yariga App

یاریگا –

کریستۆف گاڵتیێ، راهێنەری پێشووی پاریس سانجێرمان، نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی دوحێلی قەتەڕی.

گاڵتیێ وەرزی رابردوو سەرکردایەتی سانجێرمانی بۆ بردنەوەی نازناوی لیگ وەن و جامی سوپەری فەرەنسا کرد، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەکان لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، گاڵتیێ زۆر نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی دوحێل، کە بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەکات.

گاڵتیێ لەگەڵ جواو ساکرامێنتۆ و تێری ئۆلێکسیاک سەرپەرشتی یانە قەتەڕییەکە دەکەن.

دوحێل لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ دێت و لە ماوەی رابردوودا، گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ فیلیپێ کۆوتینیۆ، ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا کرد.

شەممە دوحێل لە خولی ئەستێرەکانی قەتەڕ رووبەڕووی غەڕافە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button