یاریگا –
رۆدریگۆ گۆیس، ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی ریال مەدرید، لە دوورکەوتنەوەی لە گۆڵ کردن نیگەرانە و تووشی خەمۆکی بووە.
پلاتفۆرمی ریلیڤۆ راپۆرتێکی تێروتەسەلی لەسەر دۆخی ژیانی رۆدریگۆ بڵاوکردووەتەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ، تووشی خەمۆکی بووە و ئاستی دابەزیوە.
لەم وەرزەدا، رۆدریگۆ لە گەڕی یەکەمی لالیگا گۆڵێکی لە ئاتلێتیک بیلباو کرد، ئەوە دوا گۆڵی ئەستێرە بەرازیلییەکەیە تاوەکو ئێستا.
لە دوا سێ یاریدا، کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیاریدا، رۆدریگۆ بکاتە یاریزانی یەدەک و پشتی بە خۆسێلو بەست، ئەمەش فشارەکانی سەر رۆدریگۆی زیادکردووە، بەتایبەت لە وەرزی رابردوودا، 19 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد بوو.
دەستپێکی ئەم وەرزە بۆ رۆدریگۆ پێشبینی نەکراو بوو، لە 11 یاریدا تەنیا یەک گۆڵی کردووە، ئەمەش یەکەم جارە رۆدریگۆ بەم دۆخە تێدەپەڕێت. رۆدریگۆ تووشی خەمۆکی بووە، بینیمان کە لە یاری بەرامبەر ئۆساسونا، بە تووڕەیی یاریگای جێهێشت و کەسێکی نزیک لە رۆدریگۆی پێی راگەیاندین، دۆخەکە چاوەڕواننەکراوە، بەڵام هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی یانەکەی دەدات. فلۆرێنتینۆ وەک مرواری سەیری رۆدریگۆ دەکات و پێی وایە لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر، یەکێکن لە باشترینەکانی جیهان.
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا دێت و تاوەکو 21 مانگ، بەهۆی یارییەکانی نێودەوڵەتییەوە، ریال مەدرید یاری ناکات.