ڤینیسیوس: بێڵینگهام لە دایک بووە تا لە ریال یاری بکات
یاریگا –
ئەستێرەی بەرازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر، بانگەشەی ئەوە دەکات کە جود بێلینگهام مێژوویەکی درێژ خایەنی لەگەڵ ریال مەدرید دەبێت.
رۆژی شەممە لە چوارچێوەی هەفتەی هەشتەمی لالیگا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 4-0 بەربەستی ئۆساسۆنا تێپەڕاند. لەم یارییەدا بێلینگهام دوو گۆڵی تۆمارکرد و توانی ژمارەی پێوانەیی خۆی 10 گۆڵ لە 10 یاریدا تۆمار بکات. ئەم ئاستە نائاساییەی بێلینگهام وایکردووە زۆرێک لە هاندەرانی لۆس بلانکۆس شەیدای خۆی بکات.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی گۆڵ، ڤینیسیۆس لە چاوپێکەوتنەکەیدا دوای یارییەکەی دوێنێ شەو، دانی بەوەدانا کە ژیانی وەرزشی بێلینگهام لە ریال مەدرید زۆر درێژ دەبێت. یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکە گوتی:
روونە کە بێلینگهام لەدایک بووە بۆ ئەوەی یاری بۆ ریال مەدرید بکات، هیوادارم بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ پێکەوە یاری بکەین، هەموو یاریزانەکان دڵخۆشن بە بوونی بێلینگهام لە تیپەکەدا.
ئەستێرەی پێشووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی بەو دوو گۆڵەی کە تۆماری کرد، ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بشکێنێت. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 10 یاریدا بەشداری 11 گۆڵی کردووە، بەڵام بێلینگهام راستەوخۆ بەشداری 13 گۆڵی کردووە لەگەل ریال مەدرید.