ئاسیاسعوودیەگرنگترین

شەڕ و ناکۆکی لە نێوان یاریزانان و هاندەرانی ئیتیحاد درووست دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحاد لە هەفتەی نۆیەمی خولی رۆشەنی سعودی بە ئەنجامی 0-1 بەرامبەر ئەهلی وەستێندرا.

دوای ئەم شکستە، دەنگەدەنگێکی سەیر لە نزیک ژووری جلگۆڕینی ئیتیحاد درووست بوو، میدیاکانی سعودیەش چەند گرتەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بەشێک لە هاندەرانی ئیتیحاد لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە لەکاتی جێهێشتنی یاریگا دوای شکستیان لە دێربی شەڕ دەکەن.

ململانێکان پێش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی یاریگاکە گەیشتە قۆناغی پێکدادان، دوای ئەوە پۆلیس هات و بارودۆخەکەی هێورکردەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێکدادانانەدا، رۆژنامەنووسی وەرزشی عیناد ئەلرەشید لە ناو ژووری جلگۆڕینەوە زانیاری دزەپێکراوی بڵاو کردەوە.

ئەلڕەشید لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: جگە لە شەڕی هاندەران و ئەندامانی تیپەکە، لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە مشتومڕ و گرژیی نێوان یاریزانەکان درووس بووە.

ئەم رۆژنامەنووسە وەرزشییە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ بەرپرسێک لەم یانەیە نەیتوانی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات.

هاندەرانی ئیتیحاد دەترسن بەهۆێ بڵاو بوونەوەی ئەو زانیارییانە گرژی بکەوێتە نێو تیپەکەیان. ئیتیحاد وەرزی رابردوو خول و جامی سوپەری بردەوە، بەڵام ئێستا لە دوای 9 یاری لە رۆژانی لوتکەی خۆی دوورە و بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە رێزبەندی چوارەمەوە لە دوای یانەی نەسرەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button