ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤینیسیۆس: هەموو رۆژ بە بێڵینگهامم دەوت كە پەیوەندی بە مەدریدەوە بكات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد وەرزی رابردوو هەموو رۆژێك پەیامی بۆ جود بێڵینگهام دەنارد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

شەوی رابردوو ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی ریال مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێڵینگهام و مێریت بە هەڵە تۆماركرا و گۆڵەكانی ناپۆلیش لەلایەن ئۆستیگارد و زیلینسكی تۆماركرا.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بێڵینگهام لە ریزەكانی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

لە دوای یارییەكە ڤینیسیۆس جونیۆر ووتی: بێڵینگهامم دەویست لە ریال مەدرید، ساڵی رابردوو پەیامی زۆرم بۆ جود نارد.

هەروەها ووتیشی: هەموو رۆژێك نامەیەكم بۆ بێڵینگهام دەنارد و پێم دەوت كە پەیوەندی بە مەدریدەوە بكات.

بێڵینگهام لە وەڵامی ستایشەكانی ڤینیسیۆسدا ووتی: ئەو باوەڕپێنەكراوە، رەنگە باشترینی جیهان بێت بۆ من، ئەو یەكێكە لە یاریزانە بەتواناكان كە تا ئێستا یاریم لەگەڵ كردبێت، بە خێرایی و بەهرەی خۆیی یارییەكان بۆ من ئاسانتر دەكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button