بێڵینگهام چی دەڵێت لەبارەی بەراوردکرانی بە مارادۆنا؟
یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، بەراوردکردنی بە دیێگۆ ئاراماندۆ مارادۆنا، بە زیادەڕۆیی دەزانێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا، میوانداری ریال مەدریدی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی مێرێنگی کۆتایی هات.
جود بێڵینگهامی ئینگلیزی، لە خولەکی 34ـی یارییەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و دوای بڕینی چەند یاریزانێک گۆڵی دووەمی ریال مەدریدی کرد.
🏠🏆✨ Se va a tener que comprar una casa más grande con tanto trofeo…#UCL | @BellinghamJude pic.twitter.com/e9FkVi6CvL
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 3, 2023
ستایشێکی زۆری گۆڵەکەی ئەستێرە لاوەکەی مەدرید کرا، تا کار گەیشتە ئەوەی بەراوردی بکەن بە گۆڵە ئایکۆنییەکەی مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی، کە لە مۆندیالی 1986 لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای کردبوو.
بێڵینگام دوای یارییەکە سەبارەت بە بەراوردکردنی بە مارادۆنا گوتی:
بەراوردکرانم بە مارادۆنا زیادەڕۆییە، دەزانم مارادۆنا چ یاریزانێک بووە، کوالێتی زۆر لەمن بەرزتر بووە، گۆڵەکەیشم بە شێوازی خۆم کرد نەک بە شێوازی ئەو.
جود لە بارەی یارییەکەیش گوتی:
رەنگە ئەمە یەکێک بێت لە باشترین یارییەکانی ژیانم، بەرامبەر بە تیپێکی گەورە یاریمان کرد.
دڵخۆشم بە بردنەوەکە، دڵخۆشم کە هاوکاری تیپەکەم کرد، ئێستا چاومان لە پێشەوەیە نەک دواوەوە.
سەرجەم گۆڵەکانی یارییەکەی ناپۆلی و ریال مەدرید: