ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە : گوێبیستی تۆماری دەنگیی ناوبژیوانانی ڤاڕی یارییەکەی لیڤەرپوول و تۆتنهام بن

Yariga App

گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا تۆماری دەنگی ناوبژیوانانی ڤاڕ یان بڵاوکردەوە لە یارییەکەی لیڤەرپوول و تۆتنهام.

دوابەدوای ئەو کاردانەوە گەورەی هەڵە زەقەکەی ڤاڕ بەدوای خۆیدا هێنا، لیڤەرپوول سوور بوو لەسەر بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە و سەرەنجام گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانانی ڤاڕ بڵاوکرایەوە.

وەک ئەوەی لە تۆمارەکە دەردەکەوێت، ڤاڕ گۆڵەکەی بە دروست هەژمار کردووە بەڵام کەس ناوبژیوانی یەکەمی ئاگادار نەکردووەتەوە و پاش ئەوەی یارییەکە دەستی پێکردووەتەوە نەیانویستووە دووبارە رایبگرن.

دەقی گفتوگۆکە بەم جۆرەیە:

یاریدەدەری ناوبژیوان: هەمووشتێک باشە، هەردوولا ئاسایین

ناوبژیوانی یەکەم: بەڵێ، هیچ مەکەن

ناوبژیوانی یاریدەدەر: چاوەڕێی راگرتن بن

ناوبژیوانی یاریدەدەر: رەنگە ئۆفساید بێت لەسەر دیاز

ڤاڕ: سەیری ئۆفسایدەکە دەکەینەوە

کارمەندی تەکنیکی : بەدوای گۆشەیەکی دروست دەگەڕێم

ڤاڕ: هێڵێکی دوو گۆشەم بدەرێ

کارمەندی تەکنیکی: بەمجۆرە باشە؟

ڤاڕ: سەیرکردنەوە کۆتایی هات سوپاس بۆتۆ

کارمەندی تەکنیکی: بوەستن ، بوەستن بڕیاری ناو یاریگا بە ئۆفسایدی هەژمارکرد، ئێوە رازین بەم بڕیارە؟

یاریدەدەری ڤاڕ: بەڵێ رازین

یاریدەدەری ڤاڕ: ئۆفساید، گۆڵ هەرچیەک بێت!

یاریدەدەری ڤاڕ: ئەمە هەڵەیە

ڤاڕ: چی ؟

کارمەندی تەکنیکی: بڕیاری ناو یاریگا بە ئۆفساید هەژمارکرا، ئێوە رازین بەو بڕیارە؟

کارمەندی تەکنیکی: ئەو وێنەی ئێمە نیشانمان دا، ئۆفساید نەبوو

یاریدەدەری ڤاڕ: چو بووە ئۆفساید

ڤاڕ: نەفرەتی!

کارمەندی تەکنیکی: رایبگرن، رایبگرن

کارمەندی تەکنیکی : ئۆلی دەڵێت رایبگرن (نوێنەری ناوبژیوانە پیشەگەرەکان –  پیگمۆڵ)

ڤاڕ: بەڵێ ؟

کارمەندی تەکنیکی: ئۆلی پەیوەندی دەکات و دەڵێت رایبگرن، بڕیارەکە ئۆفساید نەبوو

ڤاڕ: ناتوانم هیچ شتێک بکەم

کارمەندی تەکنیکی: ئۆلی دەڵێت رایبگرن، ئۆلی دەڵێت رایبگرن

ڤاڕ: ئۆلی؟

ڤاڕ: یارییەکە دەستی پێکردووەتەوە، ناتوانم هیچ شتێک بکەین

یاریدەدەری ڤاڕ: نەخێر ، دەستییان پێکردەوە ناتوانین هیچ بکەین

ڤاڕ: ناتوانم هیچ بکەم، ناتوانم هیچ بکەم

 

چاوەڕواندەکرێت دوای بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمارە کەیسەکە گەورەتر ببێت  و کاردانەوەی دیکە بەدوای خۆیدا بهێنێت بەهۆی خراپی مامەڵەکردنی تیمی ڤاڕ لەگەڵ رووداوەکە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تۆمارەکەدا، بەیاننامەی گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکان بیانوویان بۆ رووداوەکە ئەوەیە هەڵە لێک تێگەیشتنێک هەبووە و بەپێی یاسا دواتر بۆیان نەبووە یارییەکە رابگرن

“هەمووشتێک بە یاسایی  تێپەڕیووە بەڵام لەوساتەدا تیمی ڤاڕ سەرنجییان لەدەستداوە و بە هەڵە وتوویانە سەیرکردنەوە کۆتایی هاتووە و ئاگاداری ئەوە نەبوون ناوبژیوانی یاریگا بە ئۆفساید بڕیاریداوە بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یاریدەدەری ڤاڕ. دواتر تیمی ڤاڕ و کارمەندی تەکنیکی دووبارە سەیرییان کردووەتەوە و ناوبژیونای ڤاڕ یان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام ئەو هەرگیز ناوبژیوانی یاریگای ئاگادار نەکردووەتەوەتە لە هەڵەکە، دواتر بەپێی پڕۆتۆکۆل جوڵاونەتەوە و بەپێی یاسا نەدەبوو دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە دووبارە رابگیرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button