ئامارەكانی پێش یارییەكەی نێوان ناپۆلی و ریال مەدرید
یاریگا –
ئامارەكانی پێش رووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەی نێوان هەردوو یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ریال مەدریدی ئیسپانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ریال مەدرید و ناپۆلی لە كۆمەڵەی سێیەم دێن هاوشانی یانەكانی یونیەن بەرلین و سپۆرتینگ براگا.
مەدرید لە یاری یەكەم بەرامبەر یونیەن بەرلین توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام و ناپۆلیش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە براگای بردەوە.
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ناپۆلی و ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان:
پێشتر هەردوو یانە چوار جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە كە یانە شاهانەكە توانیویەتی سێ جاریان براوە بێت و لە یارییەكیشدا یەكسان بوون.
كۆتا دوو یاری نێوانیان لە وەرزی 2016/2017 لە قۆناخی شانزەدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەك بوونەوە و ریال مەدرید هەردوو یاری بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.
یانە | یاری | بردنەوە | یەكسان | گۆڵكردن |
ریال مەدرید | 4 | 3 | 1 | 9 |
ناپۆلی | 0 | 3 |
چەند ئامارێكی گرنگ دەربارەی یاریزانانی هەردوو یانە:
لە ئەگەری یاریكردنیدا تۆنی كرووس یاری ژمارە 100ی خۆی بە درێسی ریال مەدریدەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دەكات و دەبێتە حەوتەم یاریزانی مێرینگی بگات بەو ژمارەی یاریكردنە لە چامپیۆنزلیگدا.
هەروەها دەبێتە یاری ژمارە 142ی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا و ژمارەی رائول یەكسان دەكاتەوە و دەبێتە حەوتەم یاریزان لە مێژوودا كە زۆرترین یاری كردبێت لەو پاڵەوانیەتیەدا.
پیۆتر زێلینسكی پێوویستی بە كردنی گۆڵێكە بۆ گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 50 لەگەڵ ناپۆلی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.
ڤیكتۆر ئۆسیمین یاری ژمارە هەشتی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ ناپۆلی دەكات و توانیویەتی لە حەوت یاری رابردوویدا پێنج گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.
گۆڵكارانی نێوان ریال مەدرید و ناپۆلی:
یاریزان | گۆڵ | یانە | |
1 | جیۆڤانی فرانسێنی | 1 | ناپۆلی |
2 | ئیمیلیۆ بوتراگینۆ | 1 | ريال مەدرید |
3 | كاسیمیرۆ | 1 | ريال مەدرید |
3 | كەریم بێنزێما | 1 | ريال مەدرید |
5 | درێس مێرتینیس | 1 | ناپۆلی |
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید بەرامبەر یانە ئیتاڵیەكان:
پێشتر یانە شاهانەكە 80 جار رووبەڕووی یانە ئیتاڵیەكان بووەتەوە، لە 44 یاری براوە بووە و 25 جار دۆڕاون و 11 یاریش یەكسان بوون.
یانە | یاری | بردنەوە بۆ ریال | یەكسان | دۆڕان | گۆڵكردن | گۆڵلێكران |
يوڤێنتوس | 21 | 11 | 2 | 8 | 29 | 26 |
ئینتەر میلان | 19 | 10 | 2 | 7 | 28 | 21 |
ئەیسی میلان | 15 | 6 | 3 | 6 | 24 | 25 |
رۆما | 12 | 8 | 1 | 3 | 24 | 9 |
لازیۆ | 4 | 2 | 2 | 0 | 10 | 7 |
ناپۆلی | 4 | 3 | 1 | 0 | 9 | 3 |
تۆرینۆ | 2 | 1 | 0 | 1 | 2 | 3 |
ئاتلانتا | 2 | 2 | 0 | 0 | 4 | 1 |
فیۆرێنتینا | 1 | 1 | 0 | 0 | 2 | 0 |
كۆی گشتی | 80 | 44 | 11 | 25 | 132 | 95 |
كۆتا پێنج یاری ریال مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی:
بردنەوە | یەكسان | دۆڕان | گۆڵكردن | گۆڵلێكران | جیاوازی گۆڵ |
4 | 0 | 1 | 8 | 5 | +3 |
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان:
پێشتر ناپۆلی 22 جار رووبەڕووی یانە ئیسپانیەكان بووەتەوە لە 6 یاری براوە بووە و 9 یاری دۆڕاوە و 7 یاریش یەكسان بووە.
یانە | یاری | بردنەوە بۆ ناپۆلی | یەكسان | دۆڕان | گۆڵكردن | گۆڵلێكران |
ڤیاریال | 6 | 2 | 2 | 2 | 6 | 4 |
بارسێلۆنا | 4 | – | 2 | 2 | 5 | 9 |
ريال مەدرید | 4 | – | 1 | 3 | 3 | 9 |
ئاتلێتیك بلباو | 2 | – | 1 | 1 | 2 | 4 |
ريال سۆسێداد | 2 | 1 | 1 | 0 | 2 | 1 |
ڤالێنسیا | 2 | 2 | 0 | 0 | 6 | 1 |
گرانادا | 2 | 1 | 0 | 1 | 2 | 3 |
كۆی گشتی | 22 | 6 | 7 | 9 | 26 | 31 |
كۆتا پێنج یاری ناپۆلی پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید:
بردنەوە | یەكسان | دۆڕان | گۆڵكردن | گۆڵلێكران | جیاوازی گۆڵ |
3 | 2 | 0 | 12 | 4 | +8 |