ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ئەپڵ TV+ ترەیلەری دۆکیومێنتەرییەکەی لیۆنێل مێسی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەپڵ تیڤی پڵەس، ترەیلەری دۆکیومێنتەری ‘مێسی چاوی بە ئەمریکییەکان دەکەوێت’ بڵاوکردەوە.

دۆکیومێنتەری ‘مێسی چاوی بە ئەمریکییەکان دەکەوێت’ لە شەش بەش پێکهاتووە و تایبەتە بە بەشداربووانی ئەپڵ تیڤی+. زنجیرە بەڵگەنامەکە باس لە چۆنیەتی پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە ئینتەر مەیامی دەکات، باس لە رۆڵی دیاری دەیڤد بێکهام، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد، لە گواستنەوەی مێسی بۆ ئەمریکا دەکات.

تاوەکو ئێستا مێسی لە شوێنکەوتنی خەونی ئەمریکا ‘American Dream’ پەشیمان نەبووەتەوە، تەنانەت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەمریکا دیارکەوتووە. ئەپڵ تیڤی+ هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ مێسی بووە، تاوەکو واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد.

بڕیارە لە 11ی ئەم مانگە، سێ زنجیرە لە دۆکیومێنتارییەکەی مێسی بڵاوبکرێنەوە، دواتر ئەپڵ+ بڕیار لە ساتی بڵاوکردنەوەی سێ زنجیرەکەی دیکە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button