ئینگلتەراگرنگترین

هۆکاری سەرەکی هەڵەی ناوبژیوانانی ڤار لە یاری تۆتنهام و لیڤەرپوول ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

فشارێکی زۆر خراوەتە سەر هاوارد وێب، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری خولەکانی ئینگلتەرا، تاوەکو رێگە لە چوونی ناوبژیوانان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت.

هەریەکە لە دارێن ئینگلاند و دان کووک، ناوبژیوانانی ڤاری یارییەکەی نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول، کە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، دوو رۆژ پێش یارییەکە، لە ئیمارات، سەرپەرشتی یارییەکی خولی ئیماراتییان کرد، تەنیا دوای 48 کاتژمێر، سەرپەرشتی ژووری ڤاری یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم گەڕەی پرێمەرلیگیان کرد.

کێس هاکێت، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری خولەکانی ئینگلتەرا بە تێلێگراف سپۆرت-ی راگەیاندووە

ئاگاداری ئەوەم، شەوی پێنجشەممە ناوبژیوانیان لە ئیمارات کردووە، رۆژی هەینیش بەلانی کەمەوە حەوت کاتژمێر لە ئاسمان بوون، ئەمەش کاریگەری لەسەر هۆشیار و وردییان لە کارەکان دەبێت. لە سەردەمی من، کاتێک پێنجشەممە ناوبژیوانیمان لە وڵاتێکی ئەوروپی بکردایە، ئەوا بۆ هەفتەی دواتر، لە رۆژی شەممەدا ناوبژیوانی هیچ یارییەکمان نەدەکرد، بەڵکو یەکشەممە یاخود دووشەممە، دەستمان بەکار دەکردەوە. ئەمە نموونەیەکی دیکەی خراپی بەڕەوەبردنە. پێویستە گۆڕانکاری خێرا بکرێت، تاوەکو ئەمجۆرە هەڵانە دووبارە نەبنەوە.

هەردوو ناوبژیوانی ڤاری یارییەکەی نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول، گۆڵێکی دروستی لویز دیازیان رەتکردەوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.

نیگەرانییەکان زۆربوون، چونکە ئێستا خولە دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبژیوانانی ئەوروپا و بەتایبەتی پرێمەرلیگ، بە پارەی زۆر پەلکێشی وڵاتانی خۆیان دەکەن، تاوەکو ئاستی ناوبژیوانی خولەکانیان بەرزبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button