ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لیڤەرکوزن دەستبەرداری چابی ئاڵۆنسۆ دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

بایر لیڤەرکوزن دڵنیایە چابی ئاڵۆنسۆ لە ریزەکانی یانەکەی دەمێنێتەوە و پەیوەندی بە ریال مەدرید ناکات.

دەنگۆی ئەوە هەیە لە هاوینی داهاتوو، چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری ئێستای بایر لیڤەرکوزن، لە شوێنی کارلۆ ئانچێلۆتی ببێت بە راهێنەری نوێی یانەی ریال مەدرید.

هەر بەپێی دەنگۆکان، راهێنەرە ئیتاڵییەکە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەبێت بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

چابی لەم هاوینە چاوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای لەسەر بوو، بەتایبەت یانەی تۆتنهام، هەر بۆیە لیڤەرکوزن بە خێرایی کەوتەخۆی، گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکەی تا ساڵی 2026 نوێکردەوە.

ناوبراویش لەبارەی ئەگەری پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەڵێت

جارێ زووە بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید، پابەندم بە پڕۆژەی بایر لیڤەرکوزن و لە یانەکەم ئاسودەم

لە نوێترین کاردانەوەیشدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، سیمۆن رۆلفێس، بەڕێوبەری هونەری بایەر لیڤەرکوزن، وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیکردنی راهێنەرەکە بە ریال مەدرید دەداتەوە و دەڵێت:

دەنگۆکان نیگەرانمان ناکەن، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستی چابیمان نوێکردەوە، مەرج نییە خۆی هەمووشتێک بڵێت، ئەو تەنیا سەرنجی لەسەر یانەکەمانە.

ئەم لێدوانانەی بەڕێوبەرەکەی لیڤەرکوزن، کەمێک هیوای پەیوەندیکردنی ئاڵۆنسۆ بە مەدرید لاواز دەکات، بەڵام بەوپێیەی ناوبراو یەکێکە لە ئەفسانەکانی مێرێنگی، ئاسان نابێت داواکاری فلۆرێنتینۆ پێرێز رەتبکاتەوە.

هەر بۆیە هاوینی داهاتوو پەیوەندیکردنی ئاڵۆنسۆ بە ریال مەدرید، یاخود مانەوەی لە بایەر لیڤەرکوزن دەبێتە بابەتێکی سەرەکی، بەتایبەت ئەگەر ئانچێلۆتی لە یانەکە بڕوات.

بایەر لیڤەرکوزن لەم وەرزەی بۆندسلیگا بە سەرکردایەتی چابی ئاڵۆنسۆ، پێشەنگی خولەکەی گرتووە، لە 6 یاریدا خاوەنی 5 بردنەوە و یەکسانبوونێکن، 16 خاڵیان کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button