ئینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپوول لەسەر هەڵەکەی ڤاڕ

Yariga App

یانەی لیڤەرپوول لەبەیاننامەیەکدا وەڵامی پەیامەکەی  گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرای دایەوە لەسەر هەڵەکەی یاری لیڤەرپوول و تۆتنهام.

رەتکردنەوەی گۆڵێکی یاسایی لیڤەرپوول لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر تۆتنهام  کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. دوای یارییەکەش گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا دانیان بەوەدا نا کە ناوبژیوان هەڵەی کردووە و لێپێچینەوە دەکەن. بەڵام ئەوە لە توڕەیی لیڤەرپوول و هاندەرانی کەمنەکردەوە.

ریدز ئەمشەو بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی

یانەی لیڤەرپوول ئاگاداری دان پێدانانەی گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانەوە لەسەر شكستهێنانیان لە یارییەکەی شەوی رابردوو. ئەوە روونە کە یاساکانی تۆپی پێ وەکو خۆی جێبەجێ نەکران و بووە هۆی ئەوەی گومان لە پاکی یارییەکان دروست بێت. ئێمە لە فشاری سەر ناوبژیوان و ئەرکەکەیان تێدەگەین بەڵام بە بەکارهێنانی ڤاڕ دەبێت کارەکەیان باشتر بێت نەک خراپتر. بۆیە جێگەی رەزامەندی ئێمە نیە کە کاتی پێویست نەدرا بە ڤاڕ بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدات. وە ناوهێنانی ئەوە بە “هەڵەیەکی مرۆیی” قبوڵ کراو نیە لای ئێمە. لە ئێستادا لێپێچینەوە لە بژاردەکانی خۆمان دەکەین و دواتر بەرزی دەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەر”.

جگە لەو بڕیارە، لەو یارییەدا سیمۆن هووپەر تۆمەتبارکرا بە چەند بڕیارێکی دیکەی هەڵە لە دژی لیڤەرپوول و دوو یاریزانی ئەو یانەیەشی بە کارتی سوور کردە دەرەوە. ئەمەش وایکرد تۆتنهام لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بردنەوە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button