دۆخی ئەو یاریزانەی ناچۆ خەریکبوو لەناوی ببات
یاریگا
ڕەوشی پۆرتۆ یاریزانی جیرۆنا کە شەوی ڕابردوو لەلایەن ناچۆ بەرگریکاری ریال مەدرید تووشی پێکانێکی قورس بوو جێگیرە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە.
لە یاریی نێوان جیرۆنا و ریال مەدرید لە خولەکی 94 ناچۆ بەرگریکاری شاهانەکان بەهۆی توند یاریی کردن بەرامبەر بێنۆنیدۆ پۆرتۆ، سەرەتا لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی زەرد سزادرا، بەڵا پاشان دیمەنەکە لەلایەن ڤارەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و بە کارتی سووری راستەوخۆ لە یارییەکە دەرکرا.
دوای یارییەکە ئەو یاریزانەی جیرۆنا بەهۆی سەختی پێکانەکەی یەکسەر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ئەو یاریزانە تووشی شکان نەبووە و تەنها ئازاری پێگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە پێکانی پۆرتۆ قورس نیە، بەڵام چاوەڕێ چاکبونەوەی هەوکردنەکەی دەکەن، بۆ ئەوەی پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت و پاشان رادەی پێکانەکەی دیاریی دەبێت.