یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید نهێنییەکانی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی ئاشکرا دەکات.
یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلتەرا، لە سەرەتای وەرزەوە ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ لۆس بلانکۆس پێشکەش دەکات، لە یاری رابردوودا بەرامبەر جیڕۆنا، گۆڵێکی کرد و یەکێکی دیکەشی دروستکرد، یارمەتی تیمەکەیدا 3-0 یارییەکە بباتەوە.
دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە، بێڵینگهام جارێکی دیکە، ئاهەنگگێڕانە سەرنجڕاکێشەکەی کرد، ئەویش بەرزکردنەوەی هەردوو دەستەکەیەتی بۆ سەرەوە، وەک ئەوەیە باوەش بۆ هاندەران بکاتەوە، بێڵینگهام بەمشێوەیە قسەی بۆ کەناڵی ریال مەدرید کرد
راستییەکە ئەوەیە، نازانم ئەم جۆرە ئاهەنگگێڕانە لە کوێ دەستیپێکردووە، بەڵام من لەگەڵ بیرمینگهام یەکەمجار بەمشێوەیە ئاهەنگم گێڕا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامم، بەڕاستی هیچ هۆکارێکی نییە. شانازییەکی گەورەیە، کە دەبینم منداڵان لاسایی من دەکەنەوە.
بێڵینگهام یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، بۆ ئەوەی ریال مەدرید لە پلەی یەکەمدا ببینین، تاوەکو ئێستا پێنج گۆڵی لە کۆی شەش یاری لالیگادا کردووە.
سێشەممە، پیاوانی کارلۆ ئانچێلۆتی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر ناپۆلی یاری دەکەن.