خلێفی: من دژی ریال مەدرید و بارسێلۆنا نیم
یاریگا
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت، ریال مەدرید و بارسێلۆنا هیچ بژاردەیەکی تریان نییە و پێویستە بە زووترین کاتبگەڕێنەوە و پەیوەندی بە ECA بکەنەوە.
سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان باسی لە چەند بابەتێکی گرنگی وەک ئێمباپێ لە تیپەکەی و خولی سوپەری ئەوروپا کرد.
سەرۆکی قەتەری پاریس سانجێرمان سەبارەت بە سوپەرلیگ و یانەکانی ڕیال و بارسێلۆما گووتی
ڕیاڵ و بارسا؟ من هەمیشە پێیان دەڵێم و ئامۆژگارییان دەکەم کە دەتوانن لە هەر کاتێکدا بێنەوە بۆ ECA و لەگەڵ خێزانەکەتدا بەشداربە. دەڵێم بەخێر بێن. من دژی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید نیم، من کەس بەدەر ناکەم و حەزم لەمجۆرە ململانێیانە نییە
سەرۆکە قەتەریەکەی شازادەکان سەبارەت بە سوپەر لیگی ئەوروپاش دەڵێت
یوڤێنتوس لە سوپەر لیگ کشایەوە، ئەوا پێویستە ئێوەش هەمان شت بکەن. هیچ بژاردەیەکی دیکەتان نییە. لەگەڵ لاپۆرتا قسەم کرد و هەمانشتم پێ گووت. ئەگەر ئەوان بیانەوێت رکابەری بکەن، ئەوا ئێمە هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە. ئێمە کاتمان لەسەر ئەم بابەتە بەفیڕۆ نادەین. ئێمە دەمانەوێت گەشە بکەین و سوپەرلیگ لە ئێستادا گاڵتەجاڕییە و پێش ئەوەی ڕایبگەیەنن پاڵەوانێتییەکە لەناوچوو