گواردیۆلا تووڕەیە لەوەی یانەکەی فڕۆکەی بۆ دابین ناکات
پێپ گواردیۆلا نیگەرانیی خۆی نەشاردەوە لەوەی دەبێت بە پاس بگەڕێنەوە پاش یارییەکەی نیوکاسڵ.
ئەمشەو لە میانەی یارییەکانی جامی خولی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ بەیەک دەگەن.
یاریزانانی گواردیۆلا دەبێت دوای یارییەکە بە پاس بگەڕێنەوە کە پێنج کاتژمێر و نیو رێگەیە و بەوەش بەرەبەیانی رۆژی دواتر یاریزانەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان. پێپ لەوبارەیەوە وتی
دوای یارییەکە ناتوانین بە فڕۆکە بگەڕێینەوە بەهۆی کێشەیەک لە فڕۆکەکەدا و دەبێت بە پاس بگەڕێینەوە. ئەوەش دوو سێ کاتژمێر لە کاتی ئاسایی زیاتر دەخایەنێت و زۆر زۆر درەنگ دەگەینەوە. ئەمە لە کاتێکدا سبەی هەینی دەبێت گەشت بکەین بۆ وۆلڤەرهامپتن. دواتریش هەفتەی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ دەچینە ئەڵمانیا (یاری بەرامبەر لایپزیگ). بەڕێوبەری تیمەکە پێی راگەیاندم فڕۆکەکە کێشەی هەیە کە من لێی تێناگەم کێشەکەی چیە و دەبێت بەم دۆخەدا تێپەڕین.
تیمەکەی گواردیۆلا سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ و هەروەها یەکەم هەفتەی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە ولە ساتە وەختێکی زۆر باشدان.