ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 20:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لاس پاڵماس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە ریال مەدرید تواناكانی دوو ئەستێرەی یانەكەی ڤینیسیۆس جونیۆر و دانیێل كارڤاخالی بۆ گەڕایەوە.

هەروەها لە تواناكانی هەریەك لە ئیدێر میلیتاو، ئاردا گولەر و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

مەدرید بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و لاس پاڵماسیش بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كێپا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رودیگەر، ئالابا، گارسیا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، چوامینی ، بێڵینگهام ، كاماڤینگا

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button