ئینگلتەرا

باوکی رامسدەیل تووڕەیە لە جەیمی کاراگەر

Yariga App

لێدوانێکی جەیمی کاراگەر باوکی ئارۆن رامسدەیلی گۆڵپارێزی ئارسناڵ توڕەدەکات.

رامسدەیل وەرزی رابردوو گۆڵپارێزی یەکەمی ئارسناڵ بوو، بەڵام بە هاتنی دەیڤد رایا نێردرایە سەر کورسی یەدەگی یانەکە. دیمەنێکی رامسدەیل لە یارییەکەی ئارسناڵ و تۆتنهام، ناوبانگی پەیداکرد کاتێک ئەو گۆڵپارێزە بینرا چەپڵەی لێدا و  بەگەرمی پشتیوانی لە دەیڤد رایا کرد دوای گەڕاندنەوەیەکی جوان.

بەڵام جەیمی ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول تانەی لە رامسدەیل دا بۆ ئەو کاردانەوەیەی نیشانیدا و بە گاڵتەپێکردنەوە وتی

وامدەزانی سەیری ئاهەنگی ئۆسکار دەکەم، کاتێک براوە رادەگەیەندرێت و دۆڕاوەکان پێدەکەنن و چەپڵەی بۆ لێدەدەن. پێکەنینم پێی هات چونکە دیار بوو  کە لە دڵەوە پێی خۆش نیە.

دوای ئەم قسانەی کاراگەر،  نیک رامسدەیلی باوکی بۆی نوسییووە

تۆ کەسێکی ریسوای، کەمێک پیاوەتی نیشان بدە وەک ئەوەی کوڕەکەی من نیشانیدا.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ لە سەرەتای وەرزدا باسی لەوە کرد، هەردوو گۆڵپارێزەکە بە نۆرە یاری دەکەن بەڵام پێشهاتەکان ئەوە نیشان دەدەن، دەیڤد رایا گۆڵپارێزی سەرەکییە و رامسدەیل یەدەگە، ئەمە لە کاتێکدا ئەمەی دووهەمیان وەرزی رابردوو ستایشێکی زۆرکرا بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە یەکەم وەرزیدا لە یاریگای ئیمارات نیشانیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button