یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا بە پێشەنگایەتی کردنی لالیگا دڵخۆشە، بە تایبەت دوای دۆڕانی ریال مەدریدی رکابەری راستەوخۆی لە یاری دێربی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.
چاڤی ئەمڕۆ دووشەممە، بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند
یاری دێربیم بینی، یارییەکی زۆر خۆش بوو و سەرنجڕاکێش بوو. ئەنجامەکە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەرێنی بوو. ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە. بەڵام هیچ شتێکم نییە لەبارەی ئانچێلۆتی یان ریال مەدرید بیڵێم.
🔴🔵 Así vio Xavi el derbi: ¿se equivocó Ancelotti?
📡 SEÑAL TV en directo https://t.co/ddo8szP6nt pic.twitter.com/mFAoExdthC
— MARCA (@marca) September 25, 2023
لە بارەی پێشەنگایەتی کردنی لالیگا، چاڤی روونیکردەوە
ئێمە کار لەسەر پێشبینییەکان ناکەین و یاری بۆ یاری دەچینە پێش، چەند یارییەکی ئاڵۆزمان هەیە و ئەگەر لە پێشەنگایەتی بین، دەبێ زۆر بە باشی مامەڵە بکەین. هەفتەیەکی نموونەییمان بەڕێکرد، سەرەتا گرێبەستەکەم نوێکرایەوە و دواتر بارسێلۆنا سەرکەوت، پاشان ریال مەدرید دۆڕا، ئێستاش پێشەنگین. بەردەوام ریال مەدرید بە تیمێکی بەهێز دەبینم. بەڵام هەموو تیمێک خاڵی بەهێزی و لاوازی هەیە، لە کاتی نزیکبوونەوەی یاری کلاسیکۆ، هەڵسەنگاندنی فراوانتر بۆ مەدرید دەکەم.
🔴🔵 ¿Se acuerda Xavi de Démbélé?
📡 SEÑAL TV en directo https://t.co/ddo8szP6nt pic.twitter.com/kTwy9bJubw
— MARCA (@marca) September 25, 2023
لە بەشێکی دیکەی پرێس کۆنفرانسەکەدا، چاڤی بەمشێوەیە باسی عوسمان دێمبێلی کرد
یارییەکانی پاریس سانجێرمانم نەبینیوە، زۆر گرنگی بە درەوشانەوەی دێمبێلی نادەم، بەڵکو بە سەرنجەوە سەیری رکابەرەکانی بارسا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەکەم. بارسا بەبێ عوسمان بەردەوامە و چارەسەرییەکانمان دۆزیوەتەوە. بەڵام هیچ جۆرە رقێکم لە بەرامبەر دێمبێلی نییە. زۆر خۆشم دەوێت و رێزی لێدەگرم.
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا دێت، دوای بردنەوە دراماتیکییەکەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ بە ئەنجامی 3-2.