ئینگلتەراگرنگترین

ماک ئالیستەر: چاوەڕێی وەشانێکی نوێی نونێز بن

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکسیس ماک ئالیستەر پێی وایە لیڤەرپوول لە داهاتوودا، باشترین وەشانی داروین نونێز دەبینێت.

نونێز لە یاری رابردووی رێدز بەرامبەر وێستهام، گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و یارمەتی رێدزیدا، یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 ببەنەوە.

ئەستێرە ئوروگواییەکە، لەم وەرزەدا چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە و یارمەتی پیاوانی یۆرگن کڵۆپی داوە، تاوەکو ئێستا لە شکست دووربن.

نونێزی تەمەن 24 ساڵان، لە دوای پەیوەندی کردن بە لیڤەرپوول، لە وەرزی یەکەمیدا، تەنیا 9 گۆڵی کرد، بەڵام ماک ئالیستەر پێی وایە، لەم وەرزەدا، نونێزێکی جیاواز دەبینن، لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی مێرسیساید دەڵێت

پێم وایە نونێز باشتر و باشتریش دەبێت، ئەمساڵ، باشترین وەشانی نونێز دەبینین، ئەو کەسێکی زۆر رووخۆشە و زۆر خۆی ماندوو دەکات، بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بۆ ئەو. پاسێکی جوانم بۆ نارد، سەرەتا محەمەد سەڵاح و داروینم بینی، بڕیارمدا تۆپەکە بگەینمە داروین و هەر وامکرد.

لیڤەرپوول شەش بردنەوەی بە دوای یەکی لەم وەرزەدا تۆمار کردووە، چوارشەممەی داهاتوو لە جامی کاراباو رووبەڕووی لێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button