ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆماس مولەر ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مولەری، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارە پێوانەییەکی نوێی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تۆمارکرد.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا، میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

یارییەکە بە سەرکەوتنی باڤارییەکان بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ کۆتایی هات، گۆڵەکانی بایرن لە رێگەی هەریەکە لە یاریزانان سانێ، گنابری، هاری کەین و تێل کران، گۆڵەکانی مانچێستەریش هەریەکە لە یاریزانان کاسێمیرۆ دوو گۆڵ و هۆیلوندەوە کران.

ئەستێرەی بە ئەزموونی بایرن میونشن، تۆماس مولەر، لە خولەکی 87ـی یارییەکە لە شوێنی هاری کەین بەشداری یارییەکەی کرد. بەم بەشداریکردنە، مولەر توانی بردنەوەی ژمارە 100 لە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە بوو بە سێیەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا 100 بردنەوە بەدەستبهێنێت، کە لە رابردوودا هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئیکەر کاسیای ئیسپانیش توانیوییانە لە 100 یاریدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

ئەو یاریزانانەی لە چامپیۆنزلیگ زۆرترین بردنەوەیان بەدەستهێناوە:

1 – کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە 183 یاریدا خاوەنی 115 بردنەوەیە.
2 – ئیکەر کاسیاس، لە 177 یاریدا خاوەنی 101 بردنەوەیە.
3 – تۆماس مولەر، لە 143 یاریدا خاوەنی 100 بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button