تێن هاگ سەرئێشەیەکی دیکە بۆ مانچێستەر یونایتد زیاد دەکات
یاریگا-ئێریک تێن هاگ یانەی مانچێستەر یونایتد رووبەرووی لێکۆڵینەوەی یاسایی دەکاتەوە.
راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە لەلایەک بەدەست خراپی ئەنجام و لەلایەک بەدەست کێشە ناوخۆییەکانی یانەکەوە دەناڵێنێت. ئەمڕۆش سەرئێشەیەکی دیکەی زیادکرد بۆ یانەکەی، کاتێک دواکەوت بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی بایەرن.
بڕیار وابوو تێن هاگ7:45 خولەک ئامادەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی بێت بەڵام 25 خولەک دواکەوت. هەرچەندە ئەمە لە پریمەرلیگ زۆر گرنگی پێنادرێت بەڵام یوفا سزای تایبەتی هەیە بۆ دواکەوتن.
بەگوێرەی یاساکان، یانەکان دەتوانن لە 12ـەوە تاوەکو 8ی ئێوارە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن بە رۆژێک بەر لە یارییەکان بەڵام دواکەوتنی تێن هاگ، ئەو یاسایەی شکاند و لەگەڵ خۆیشیدا، ئۆنانای گۆڵپارێز بەهەمان شێوە دواکەوت.
شەوی چوارشەممە، مانچێستەر یونایتد و بایەرن میونشن لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی یەکدەبنەوە.