لە تاران خەریکە بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆ باری نائاسایی رادەگەیەندرێت
یاریگا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە شاندی یانەی نەسڕی سعودی گەیشتە شاری تاران پایتەختی ئێران.
یانەی نەسڕی سعودی بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی یانەی پێرسپۆلیس گەشتی شاری تارانی کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگالی یانەکەش لەگەڵ شاندی یانەکەی لە شاری تارانە.
ماڵپەری تەرەفداری ئێرانی بڵاویکردەوە، دۆن و هاوڕێکانی لە یانەی نەسڕ لە هۆتێلێکی پایتەختی وڵاتەکەیان ماونەتەوە. ئەو هۆتێلە چەند رۆژێکە هەموو ژوورەکانی لەلایەن هاندەرانەوە بە کرێ گیراون و نرخی هەر ژوورێکیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
هاندەران بە گشتی لە شاری تاران تامەزرۆی بینینی کریستیانۆن و چەند کاتژمێرێکە هاندەرێکی زۆر لە بەردەم شوێنی مانەوەی شاندی یانەی نەسڕ کۆبونەتەوە.
هەردوو یانەی پێرسپۆلیس و نەسڕ سبەی سێ شەممە لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و لە یاریگای ئازادی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.