یاریگا –
ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەدات.
پێگەی دیفێنساسەنتراڵ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید سەرسامە بە لوکاس کلۆستێرمانی ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی لایپزیگ، چوونکە یاریزانەکە دەتوانێت لە سەرجەم شوێنەکانی هێڵی بەرگری یاری بکات.
شوێنی یاریکردنی کلۆستێرمان بەرگری لای راستە، بەڵام یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە دەتوانێت لەلای چەپ و لە بەرگری ناوەڕاستیش یاری بکات.
ناوبراو لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی دێت، بەڵام بە نیازە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، تا لە کاتی رۆیشتنی سوودی دارایی بە یانەکەی بگەیەنێت.
پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، لایپزیگ ئامادەیە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، مێرێنگیش نیازی وایە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بدات.
کلۆستێرمان لە هاوینی 2014 بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ لە بۆخومەوە گوستراوەتەوە بۆ لایپزیگ، بە درێسی یانەکەی ئێستای بەشداری 326 کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی درووستکردووە، دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.