ئیسپانیا
ریال مەدرید بە دوای مێرد منداڵێکی مەغریبی دەگەڕێت
یاریگا
بەهۆی بومەلەرزەکەی چەند رۆژی رابردووی وڵاتی مەغریب، مێرد منداڵێک سەرجەم خانەوادەکەی لەدەستداوە.
جۆزێپ پێدرێرۆل رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەناڵی عەرەبیە دیمانەیەکی لەگەڵ مێرد منداڵێکی مەغریبی کرد کە درێسی یانەی ریال مەدریدی لەبەر بوو، دەرکەوت ئەو کەسە هەموو خانەوادەکەی لە بومەلەرزەکە لەدەستداوە، بۆیە یانەکە بە دوای ئەو مێرد منداڵەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیبات بۆ ئیسپانیا.
ئەو مێرد مندالە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی چەند رۆژی رابردووی وڵاتەکەی، دایک و باوک و خوشک و برا و باپیرە گەورەکەی بونەتە قوربانی.