یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بۆلیڤیا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بۆلیڤیا لە یاریگای هێرناندۆ سێلیس میوانداری ئەرجەنتین بكات، لە میانی یارییەكانی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور.
لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە یارییەكانی جامی جیهانی داهاتوو تەنیا یەك یاری كراوە و تانگۆ براوە و بووە و بۆلیڤیا دۆڕاوە.
⚽ @Argentina 🇦🇷 1 (Lionel #Messi) 🆚 #Ecuador 🇪🇨 0
👉 ¡Terminó el partido!
🔜 El elenco comandado por Lionel #Scaloni se medirá el próximo martes ante #Bolivia 🇧🇴 pic.twitter.com/AlcTsOTdEz
— 🇦🇷 Selección Argentina ⭐⭐⭐ (@Argentina) September 8, 2023
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بۆلیڤیا:
گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز
هێڵی بەرگری: مۆلینا، رۆمێرۆ، ئۆتامێندی، تاگلیافیكۆ
هێڵی ناوەند: دی پاوڵ، ئینزۆ فێرناندێز، ماك ئالیستەر
هێڵی هێرشبردن: مێسی ، ئالڤارێز، دی ماریا
تانگۆ پاڵەوانی جامی جیهانی رابردوو كە لە وڵاتی قەتەڕ كرا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.