دوو ئەستێرەی نەسر لە یاری بەرامبەر پێرسپۆلیس ئامادەنابن
یاریگا –
بەگوێرەی رۆژنامەی ئەلریازیە، تالیسکا و تێلێس بەشێوەیەکی کاتی لە لیستی یارییەکانی نەسر لە ئاسیا دوورخراونەتەوە.
یانەی نەسری سعودی خۆی بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ئامادە دەکات. بێگومان زەرد پۆشەکانی ریاز لە هەفتەی شەشەمی خولی سعودیەدا دەبێت یەکەمجار رووبەڕووی یانەی رائید ببنەوە.
دوای چەند رۆژێک لە پشوودان، راهێنانەکانی ئەم تیپە شەوی رابردوو دەستی پێکردەوە کاتێک ئەندەرسۆن تالیسکا و سێکۆ فۆفانا و ئەلێکس تێلێس دوای چاکبوونەوە لە پێکان گەڕانەوە کەمپی مەشق و راهینانەکانیان.
بەڵام رۆژنامەی ئەلریازیە لە چاپی ئەمڕۆی خۆیدا نووسیویەتی، لەگەڵ بارودۆخی ئێستا، لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسر، پێی باشترە ناوی ئەو سێ یاریزانە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر پێرسپۆلیس لە لیستەکە دەربهێنێت.
بێگومان ئەم بابەتە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و تا رۆژی گەشتی کاروانی نەسر بۆ تاران بە دیار ناکەوێت، دیار نییە کاسترۆ کام یاریزانی بیانی دەخاتە ناو لیستی 5 یاریزانەکەیەوە، بەڵام ناوی تالیسکا و فۆفانا و تێلێس لە لیستی کاتی یاریزانە ئامادەبووەکان دا نابینرێت.
وەک ئەلریازیا نووسیویەتی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ئیمریک لاپۆرت و ئۆتاڤیۆ مۆنتیرۆ پێنج یاریزانی بیانی یانەی نەسرن بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس.
ئەگەر لە ماوەی 10 رۆژدا هیچ شتێکی تایبەت بەسەر ئەو یاریزانانەی ناویان لەسەرەوە هاتووە نەهات، ئەوا بەرامبەر خوێندکارەکانی گوڵ محەممەدی یاری دەکەن.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت، بەپێی ئەو یاسایانەی لە دوایین وەرزی چامپیۆنزلیگی ئاسیا جێبەجێ کراون، سەرجەم ئەو تیپانەی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە دەکەن دەتوانن ناوی سەرجەم یاریزانە بیانیەکانیان لە لیستی ئاسیا تۆمار بکەن، بەڵام دەبێت لە رۆژی یارییەکەدا تەنها ناوی 5 یاریزان لە لیستی 20 یاریزانەکەدا نووسرابێت.