ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خڤیچا کڤارا کەی پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە ناپۆلی دەمێنێتەوە و ناچێتە لالیگا.

ماموکا جوگێلی، بەڕێوەبەری کارەکانی کڤارا، کە لە هەمان کاتدا باوکی یاریزانەکەیە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دووپاتیکردەوە، بریکارەکەی لە ریال مەدرید دوورە.

ئێمە ریال مەدریدمان لە پلانەکان دانەنداوە، ئێستا بیر لە جێهێشتنی ناپۆلی ناکەینەوە، هەر کاتێک کڤارا ئامادە بێت یاری بۆ ریال مەدرید یاخود بارسێلۆنا بکات، ئەوسا دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین. دەمەوێت هاندەران باش لەوە تێبگەن، کڤارا نایەوێت یانەکەی بگۆڕێت و هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی ناپۆلی دەدات.

کڤارا هاندەرێکی سەرسەختی ریال مەدرید و باوکیشی هاندەری سەرسەختی بارسێلۆنا، لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، ناوی کڤارا بە ریال مەدرید بەسترابوەوە، بەڵام پێناچێت ئەم گواستنەوەیە بەمزووانە رووبدات.

یاریزانی نێودەوڵەتی جۆرجی، لە وەرزی رابردوودا، ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ناپۆلی پێشکەش کرد و لە کۆی 43 یاریدا، کڤارا 14 گۆڵی کرد و 17 ئەسیستی هەبوو. کڤارا یارمەتی تیمەکەیدا نازناوی سێریای ئەی بەدەستبهێنێت.

کڤارادۆنا، نازناوی نوێی کڤارایە کە هاندەرانی ناپۆلی ناویان لێناوە، لە سەرەتای ئەم وەرزە، ئاستی چاوەڕوانکراوی پێشکەش نەکردووە، بە تایبەت لە 13 یاری رابردوودا، نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button