ئیسپانیا

هێرمۆسۆ دوای سکاڵا کردن بەرەو مەکسیک بەڕێ کەوت

Yariga App

یاریگا –

جێنی هێرمۆسۆ ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا، دوێنێ دوای ئەوەی سکاڵای فەرمی لەسەر لویس روبیالێس سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمارکرد،بەرەو مەکسیک بەڕێکەوت.

جێنی هێرمۆسۆ، بەنیازە لە مەکسیک درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدا بەم مەبەستەش پەیوەندی بە پاچوکایسەوە بکاتەوە، ئەو یانەیەی کە لە وەرزی رابردووەوە یاری تێدا دەکات. یاریزانە مەدریدییەکەی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا لە چەند هەفتەی رابردوودا بەردەوام جێگەی سەرنجی میدیاکان بوو. دوێنێ دوای تەواوکردنی پرۆسەی سکاڵاکردنی لە لویس روبیالێس لە دەزگای دادوەری ئیسپانیا، بەرەو مەکسیک بەڕێکەوت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرنجی لەسەر تۆپی پێ بێت و لە میدیاکان دوور بکەوێتەوە.

هێرمۆسۆ کە مێژووی یاریکردنی بۆ پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا هەیە، لە گواستنەوەیەکی چاوەڕواننەکرا تۆپی پێی مەکسیکی هەڵبژارد. ئەمە سێیەم ئەزموونی نێودەوڵەتییە دوای یاریکردنی لە تیرسۆ سوید و پاریس سانجێرمان.

وەرزی رابردوو حەوت یاری لە خولی ئاپەرتورا ئەنجامدا و گۆڵێکیشی تۆمارکرد. بەڵام لە خولی کلاوسورا لە 20 یاریدا توانی 18 گۆڵ تۆمار بکات و ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.

هێرمۆسۆ سەبارەت بە ئەزموونی خۆی لە تۆپی پێی مەکسیک گوتی: لە مەکسیک دەرفەتێکم بۆ رەخسا کە باشتر خۆم بناسم، چێژ لە شتەکان وەربگرم کە رەنگە پێشتر گرنگیم پێنەدابێت، ئێستاش دەتوانم بڵێم دڵخۆشم و هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم. ”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button