ئیسپانیاگرنگترین

‘قوربانییەکەی ماچ’ لە یۆرۆی 2025 دوورخرایەوە

''هەموو شتێک بە دڵی کەس نابێ''

Yariga App

یاریگا –

ئەو یاریزانەی زۆرترین مشتومڕی لە جیهانی تۆپی پێی خانمان دروستکرد، بانگهێشتی یۆرۆی خانمانی 2025 نەکراوە.

مۆنتسی تۆمی، راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا بڕیاری دوورخستنەوەی جێنی هێرمۆسۆ، لە لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ یۆرۆی خانماندا.

هێرمۆسۆی تەمەن 35 ساڵ، یەکێکە لە دیارترین خانمە یاریزانانی ئیسپانیا و رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی مۆندیالی خانمانی 2023 گێڕا، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا، بەشداری لە زۆربەی یارییەکاندا نەکرد.

هێرمۆسۆ لەدوای مۆندیالی 2023، سکانداڵێکی تەقاندەوە کە لویس روبیالێس، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای تێوەگلاندبوو، ئەمەش بەهۆی ماچەکەی دوای بردنەوەی نازناوەکە.

هەرچەندە روبیالێس دووپاتیکردەوە، ماچەکە بە رەزامەندی هەردوولا بوو، بەڵام هێرمۆسۆ رایگەیاندبوو، گێچەڵی سێکسی پێکراوە و دواتریش هەر لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هێرمۆسۆ یاریزانی تایگرێسی مەکسیکییە و دواجار لە ئۆکتۆبەر/تشیرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.

راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا لەبارەی دوورخستنەوەی هێرمۆسۆ روونیکردەوە؛

لە سەرەتای ئەمساڵ قسەم لەگەڵ هێرمۆسۆ کرد، پێش ئەوەش هەڵسەنگاندنمان بۆ ئاستی سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەکە کرد.

کاتێک 23 یاریزان هەڵدەبژێریت، کارەکە ئاسان نییە و ئێستا یاریزانی باشتر لە هەمان شوێنی یاریکردنی هێرمۆسۆ هەن.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، بەلجیکا و ئیتاڵیا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button