ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

” بارسێلۆنا دەتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە ”

Yariga App

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات  باس لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەكات لەلایەن یانەكەیەوە.

مارتینێز لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە ئاتلێتیك بلباوەوە بە خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت بەرگریكارە ئیسپانیەكە دووپاتیكردەوە یانەكەی ركابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان دەكات.

مارتینێز ووتی: كاتێك دێیتە بارسێلۆنا دەزانیت چی هەیە، یاریزانی زۆر باش هەیە و هەمووان لێرە دەمانەوێت یاری بكەین، وەرزەكە زۆر درێژە و یاری زۆرمان لە پێشە.

بەردەوام بوو ووتی: هەندێكجار بە سەرەكی یاری دەكەین و هەندێكجاریش یاری ناكەین، هەمووان دەزانین دەبێت ركابەری لەسەر پێگەی سەرەكی بكەین، بەلام گرنگترین شت ئەوەیە كە ئەم یانەیە ركابەری لەسەر بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان دەكات.

دەربارەی چامپیۆنزلیگ ووتی: لە راستیدا ناتوانم زۆر شتتان پێ بڵێم دەربارەی چامپیۆنزلیگ چونکە لەناو تیپەکەدا زۆر باسی لێناکرێت، ئێمە ئێستا تەنیا ركابەری لەسەر خول دەكەین و سەرنجمان لەسەر ئەو یاریانەیە كە لە پێشمانە، كاتێك چامپیۆنزلیگ دەست پێدەكات راهێنەر پێمان دەڵێت كە چی هەیە، ركابەریكردن لە چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی دەبێت ئامانجێك بێت.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە دەزانین كە بردنەوەی زۆر ئاڵۆزە بەڵام تیمێكمام هەیە كە ئامادەیە بۆ ئەوە و زۆر شتی تریش، هەوڵدەدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button