ئیتاڵیا

سەرۆکی ناپۆلی پەیامێکی توند بۆ هیلالی سعودی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

دی لۆرنتیس خاوەن و سەرۆکی یانەی ناپۆلی کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە پێشنیارەکانی هیلال بۆ کڕینی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نیشان دا.

سەرۆکی یانە ناپۆلییەکە وەڵامێکی زۆر توندی بۆ پێشنیارە خەیاڵییەکەی هیلال بۆ هێرشبەرە نەیجیرییەکەی تیپەکەی دایەوە. ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی سەرەڕای ئەو ئۆفەرە زەبەلاحانەی لەلایەن سعودیەوە پێشکەشی یاریزانەکانی کراوە، کە دوایین ئۆفەریان 200 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ڤیکتۆر ئۆسیمین، توانیویەتی یاریزانەکانی لە رێزی یانەکەی بپارێزێت.

رۆژنامەی توتو میرکاتۆ ئاشکرای دەکات کە، دی لۆرانتیس بە شێوازێکی هەندێک گاڵتەجاری و بێڕێزی وەڵامی ئیمەیڵێکی یانە سعودییەکەی دایەوە کە پێشنیاری پارەیەکی سەرسوڕهێنەری بۆ ئۆسیمینی کردبووە.

لە ئیمەیڵێکدا بۆ رۆبێرتۆ کالێندا نوێنەری یاریزانەکە، سەرۆکی ناپۆلی وەڵامی یانە سعودیەکەی دایەوە و دەڵێت:

بەم ئۆفەرە ئێوە ناتوانن تەنانەت پێیەکی ئۆسیمین بکڕن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیلۆرنتیس لە بەشێک لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی:

پێموایە ئەگەر بتوانن ئۆفەرێکی 500 ملیۆن دۆلاری تا ساڵی داهاتوو پێشکەش بکەن بۆ کڕینی، رەنگە سەیری ئۆفەرەکەیان بکەین، بێگومان رەنگە.

بە کورتی تەنانەت بە گریبەستێک بە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆش، رۆیشتنی ئۆسیمین ناتوانرێت بە فەرمی هەژمار بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button