ئیسپانیایاریگا

مووچەکەی فێلیکس لە بارسێلۆنا چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی کادێنا کوپێ کە پێگەی سپۆرتیش پشتڕاستی کردۆتەوە، جواو فێلیکس لەمساڵدا تەنها 400 هەزار یۆرۆ لە بارسا وەردەگرێت.

شاراوە نییە کە جواو فیلیکس قوربانییەکی زۆری دا بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا بکات، ئەو یانەیەی کە خەونی پێوە دەبینی رۆژێک یاری بۆ بکات. ئەم بابەتەی بە روونی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فابریزیۆ رۆمانۆ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا ورووژاندووە.

دیکۆ و خوان لاپۆرتا (بەڕێوەبەری وەرزشی و سەرۆکی بارسێلۆنا) لە مەراسیمی ناساندیدا سوپاسی ئەم قوربانیدانەیان کرد. جواو موچەکەی کەمکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرنجی بارسێلۆنا رابکێشێت و گرێبەستەکەی تۆمار بکات سەرەڕای کێشەی داراییەکانی یانەکە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێدرۆ مۆراتا، رۆژنامەنووس و پەیامنێری کادینا کوپێ، قوربانیدانی هێرشبەرە پورتوگالییەکە زۆر جێی سەرنج بووە. دڵنیایی دەدات کە جواو فیلیکس لەم وەرزەدا تەنها 400 هەزار یۆرۆ لە بارسا وەردەگرێت! ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە لالیگا بڕی چوار ملیۆن یۆرۆی بۆ جواو تۆمار کردووە، هەرچەندە یاریزانەکە تەنها 400 هەزار یۆرۆ لە یانە کەتەلۆنییەکە وەردەگرێت.

لە بەرامبەردا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە دواجار رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی جواو بە خۆڕایی، رێژەیەک لە بەرامبەر 2 مانگ یاری کردنی لە یانەکە پێدەبەخشێت کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ.

پێویستە بگوترێ، پێش واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، جواو فیلیکس گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی مەدرید تا ساڵی 2029 درێژکردبوویەوە. هەروەها هێرشبەرە پورتوگالییەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەی لە نێوان ساڵانی 2024 بۆ 2029 بە رێژەی 50% لە یانەی ئەتلەتیکۆ مادرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button