ئه‌مریکاگرنگترین

لیستی میوانانی ‘VIP’ ئامادەبوو لە یارییەکەی لیۆ مێسی

Yariga App

یاریگا –

ئۆون ویڵسن، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و پاڵەوانی فیلمی ‘No Escape – نۆ ئیسکەیپ’ لە دوای یارییەکەی نێوان ئینتەر مەیامی و لۆس ئانجلێس، لیۆنێل مێسی بە مایکڵ جۆردان بەراورد دەکات.

لە یارییەکەدا، 39 کەسایەتی بەناوبانگ ناویان لە لیستی VIPی یارییەکەدا هاتبوو. وەرزشوان، ئەکتەر، ئەفسانەی میوزیکی و شازادە هاریش ئامادەی یارییەکە بوو.

ئینتەر مەیامی
لیستی ئامادەبووانی VIP لە یارییەکەی نێوان لۆس ئانجلێس و ئینتەر مەیامی

لیستی VIP یارییەکە کێ بوون؟

  • ئالێمان – گۆرانیبێژ
  • کینگ باخ – کۆمێدیان
  • بی ریڵ – گۆرانیبێژ
  • مۆکی بێتس – ئەستێرەی بەیزبۆڵی دۆدجەرز
  • جۆنی بریتن – ئەکتەر
  • جێرارد بەتڵەر – ئەکتەر
  • جەیمی کامڵ – ئەکتەر
  • لیۆناردۆ دی کاپریۆ – ئەکتەر
  • جەیمس هاردن – ئەستێرەی باسکەی سێڤێنتی سکسەرز
  • تۆم هۆلاند – ئەکتەر
  • بۆبۆ – گۆرانیبێژ
  • تۆم ئیڵیس – ئەکتەر
  • ویڵ فێرێڵ – هاوخاوەنی لۆس ئانجلس و ئەکتەر
  • لیام گالاگەر – گۆرانیبێژ
  • سێلێنا گۆمێز – ئەکتەر و گۆرانیبێژ
  • برێندن هەنت – ئەکتەر
  • لێبرۆن جەیمس – ئەستێرەی باسکەی لەیکەرز
  • کلەیتن کێرشاو – ئەستێرەی بەیزبۆڵی دۆدجەرز
  • شازادە هاری
  • ماجیک جۆنسن – هاوخاوەنی لۆس ئانجلێس
  • ماریۆ لۆپێز – ئەکتەر
  • ئێکزۆڵۆ ماریدوێنا – ئەکتەر
  • مێگان مارکڵ – هاوژینی شازادە هاری
  • تۆبی مەکگوێر – ئەکتەر
  • ناس – گۆرانیبێژ
  • ئێد نۆرتن – ئەکتەر
  • شاڤۆ ئۆدادجیان – گۆرانیبێژ
  • گلێن پۆوێڵ – ئەکتەر
  • رەیج ئەگێنست زە مەشین – گۆرانیبێژ
  • روفوس دێ سۆل – گۆرانیبێژ
  • هانا ستۆکینگ – کۆمێدیان
  • جەیسن سودێکیس – ئەکتەر
  • ئۆلیڤەر ترێڤینا – ئەکتەر
  • تیگا – گۆرانیبێژ
  • خولیۆ یوریاس – ئەستێرەی بەیزبۆڵی دۆدجەرز
  • ئۆون ویڵسن – ئەکتەر
  • ماریۆ ویلیامس – ئەفسانەی رەگبی ئەمریکا
  • کالیب ویلیامس – ئەفسانەی رەگبی ئەمریکا
  • ستێڤن یووین – ئەکتەر

ویڵ فێرێڵ، هاوخاوەنی یانەی لۆس ئانجلێس بەر لە یارییەکە، بەم شێوەیە قسەی بۆ ئەپڵ TV کرد

بەڕاستی هیچ شتێک وەک ئەمشەو نییە، لە مانگی حوزەیرانەوە خەڵک بە دوای ئەم یارییە دەگەڕێن، ئەمە شتێکی زۆر باشە بۆ خولی ئەمریکی، لۆس ئانجلێس و تەواوی خولەکە. دەرفەتێکی بۆ کۆکردنەوەی ئەم هەموو ئەستێرەیە و کەشی یارییەکانی پلەی ئۆف زیاتر زۆرش دەکات. رەنگە مێسی یەکێک بێت لە باشترین یاریزانانی جیهان، بەڵام ئێمەش یەکێکین لە باشترین یانەکان.

ئۆون ویڵسن، ئەستێرەی هۆڵیوود، زۆر بە درەوشانەوەی لیۆ مێسی لە خولی ئەمریکی دڵخۆشە

جاران مایکڵ جۆردانم دەبینی و ئێستا هەمان شت دەبینمەوە. مێسی کاریگەری زۆرە.

ئەستێرەکانی بوارە جیاجیاکان، بۆ سەیرکردنی ئەستێرەی ئەستێرەکان ئامادەی یارییەکە بوون، کوڕەکەی لا ماسیا، لە یارییەکەدا دوو ئەسیستی کرد و سەرنجی هەمووانی راکێشا.

بابەتی زیاتر

Back to top button