سعوودیە

کام ئەستێرە قۆڵبەستی کاپتنی هیلال دەبەستێت؟

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە بە پەیوەندی کردنی ئەستێرەکانی ئەوروپا بۆ خولی سعودیە، لە زۆر تیپدا قۆڵبەستیان پێشکەش کراوە، بەڵام ئەلهیلال هێشتا کاپتنی پێشووی خۆی هەیە.

بوونی سوپەرستارەکان لە خولەکەدا وایکردووە کە قۆڵبەستی کاپتن لە کاپتنی پێشووی یانەکان وەربگیرێتەوە، رۆناڵدۆ (نەسر)، بێنزێما (ئیتیحاد)، فێرمینیۆ (ئەهلی)، هێندێرسۆن (ئیتفاق). بەڵام بوونی ئەستێرەکانی وەک نێیمار و بۆنۆ و میترۆڤیچ و ساڤیچ و نوس و مالکۆم هیچ گۆڕانکارییەکی لە کاپتنی یانەی هیلال نەکردوە و کاپتنی هەڵبژاردەی سعودیە سالم ئەلدۆسەری تاوەکوو ئێستا قۆڵبەندی هیلاڵی لەدەست دایە و لە پێش هەموو ئەستێرەکان دەڕواتە ناو یاریگاوە.

هیلال

دۆسەری شەوی رابردوو جارێکی دیکە بەهاکانی خۆی نیشاندا و لەکاتێکدا یارییەکە بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوو، گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و پێشکەوتنی تیپەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵەکەی گەڕاندەوە بۆ ریاز. دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە یاریگای ئەمیر فەیسەڵ. ئەوە چوارەم گۆڵی سالم بوو لەم وەرزەی خولەکەدا، تا ئێستاش بەناوبانگترین ئەستێرەی سعودیەیە لە یاریگای تۆپی پێدا.

ئەمڕۆ یارییەکانی خولی سعودیە دادەخرێن و دوای یارییەکان، یاریزانەکانیش ئامادە دەبن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیاندا یاری بکەن، بەدڵنیاییەوە سالم هەڵبژاردەی یەکەمی مانچینییە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەی سعودیە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button