ئینگلتەرا

هالاند نهێنی شێوازی خەوتنی خۆی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئێرلینگ هالاند باسی شێوازی خەوتنەکەی خستەڕوو، کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستە نایابەکەی دەبێت.

ئاستە بەرزەکەی هالاند لە وەرزی یەکەمی پریمەرلێگدا سەرنجی زۆرانی بۆ شێوازی ژیانی تایبەتی خۆی راکێشاوە.

ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و توانیویەتی لە سێ یاریدا سێ گۆڵ تۆمار بکات بۆ ئەوەی نیشان بدات کە تا ئێستاش پارچەی سەرەکی مان سیتی و پێپ گواردیۆلایە و بەم دواییە بەشێک لە نهێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرا کردووە.

لە بەرنامەی لۆگان پاوڵ لە یوتیوب، لێدوانی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە شێوازی خەوتنی بە درێژایی شەو دا و دەڵێت  خەوتنی باش و پێویست یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتن، هەروەها شێوازی تایبەتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام باسکردووە.

ئەم ئەستێرە نەرویجییە لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت:

“پێویستە هەوڵبدەیت دەمت دابخەیت تەنانەت بە چەسپیش بێت”. من بەم شێوەیە دەخەوم. هەروەها چاویلکەی تایبەت چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن بەکار دەهێنم بۆ ئەوەی رووناکیەکانی ژوورەکە لە چاوەکانم دوور بخەمەوە.”

ئەم شێوازە نوێیەی داخستنی دەم لەکاتی خەوتندا لە چەند مانگی رابردوودا زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبویەوە. ئەمەش تەکنیکێکی تایبەتە بۆ خەوتن کە ئامانجی گرنگیدان بە هەناسەدان لە رێگەی لووتەوە و یارمەتیدەرە بۆ هێورکردنەوەی جەستە و مێشک. بەڵام زۆرێک لە زاناکان لەگەڵ ئەم شێوازەدا نین.

لە لایەکی ترەوە دەگوترێت بەکارهێنانی چاویلکەی فلتەرکردنی رووناکی شین هۆرمۆنەکانی سترێس کەمدەکاتەوە و کوالێتی خەو باشتر دەکات. هاڵاند دەڵێت: “بەکارهینانی ئەم شێوازە بە بەردەوامی باش نییە، بەڵام ئەم شتە بچووکانە بەڕاستی لە درێژخایەندا سوودی خۆیان پێشان دەدەن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button