یاریگا
کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحادی سعودی لە دوایین یاریی یانەکەی لە خولی رۆشنی سعودی تووشی پێکان بوو.
پێکانەکەی کەریم بنزیمە لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر وەحدە شەپۆلێکی گەورەی نیگەرانی هاندەرانی یانەی ئیتیحادی لێکەوتەوە. گۆڵکارە فەرەنسیەکە بەهۆی ئەم پێکانە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام و دواجار پێشکۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای جێهێشت.
وێنەی ئەم یاریزانە لە کۆتایی یارییەکەدا بڵاوکرایەوە، کە شەلەشەل لە یاریگاکە دەرچوو و خودی بێنزێما لە وەڵامی ئەو پرسیارە گرنگەدا، کە ئایا بەشداری یارییە چارەنووسازەکەی بەرامبەر هیلال یان نا، بەڵام هیچ وەڵامێکی بۆ ئەم پرسیارە نەبوو و بێ ئاگایی خۆی پیشاندا.
میدیاکانی سعودیە باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە هیچ کێشەیەکی نابێت و بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر هیلال ئامادە دەبێت. یاری نێوان ئیتیحاد و هیلال لە یاریگای شازادە عەبدوڵڵا فەیسەڵ لە شاری جەددە لە هەفتەی پێنجەمی خولی رۆشن بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەری سعودی سپۆرت نووسیویەتی، سەرچاوەکان بە پرۆگرامی “بارا 18″یان ڕاگەیاندووە، لەو پشکنینە پزیشکییەی کە کەریم بێنزێما ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە تووشی کێشەیەکی کەم بووە، ئەمەش ڕێگری ناکات لە بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر هیلال.