ئینگلتەراگرنگترین

سۆبۆسلای باسی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هالاند دەکات

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی لیڤەرپوول چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە لەم وەرزەدا و باس لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند دەکات.

یاریزانی تەمەن 22 ساڵان، لە سەرەتای مانگی پێشوو، پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، ئێستا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یۆرگن کڵۆپ و متمانەیەکی زۆری بە تیمەکەی هەیە، بتوانێت دەستکەوتێکی باشی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا هەبێت.

سۆبۆسلای لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ لیڤەرپوول ئیکۆ روونیکردووەتەوە

ئێمە زۆر یاریمان هەیە، مانچێستەر سیتیش یاری زۆری هەیە، پێویستیشە رووبەڕووی یەکتر ببینەوە، ئێمە هاوشێوەی هەمووان بیر دەکەینەوە تەنیا دەمانەوێت سەربکەوین. من دەمەوێت بەردەوام براوە بم و هەموو شتێک پێشکەشی یانەکەم بکەم. بە دڵنیاییەوە دەمەوێت نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنم و هەروەها دەمەوێت ببمە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و جامی یەکێتیی ئینگلتەرا.

سۆبۆسلای پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی هەیە، لەبارەی هالاند دەڵێت

هالاند تەنیا دوو ماڵ لە من دوورە، پێشتر قسەمان دەکرد، بەڵام ئەو بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپا چوونە یۆنان و دواتر مەشقیان کرد، یارییەکانی ئێمەش دەستیپێکرد، بەڵام چارەیەک دەدۆزمەوە و یەکتر دەبینین.

لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، سۆبۆسلای 9 نازناوی بردووەتەوە و دواهەمینیان، بردنەوەی نازناوی جامی ئەڵمانیا بوو لەگەڵ لایپزیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button