محەمەد سەڵاح گۆمەکە دەشڵەقێنێت و سێڤییا یاریزانێکی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە
محەمەد سەڵاح بە کارگێڕی لیڤەرپوولی راگەیاندووە، دەیەوێت پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودییەوە بکات – رودی گالێتی
بەهای شێخ دۆکۆرێ، یاریسازی کریستال پاڵاس و ئامانجی لیڤەرپوول، بریتییە لە 70 ملیۆن پاوەند – فووتبۆڵ ئینسایدەر
کریستال پاڵاس دەیەوێت ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە ئێبێریچی ئیزێ بکات، تاوەکو بە نرخێکی هەرزان لە دەستی دەرنەچێت – سەن
سێڤییا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کلێمێنت لێنگلێت لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکردووە، پێشتر لێنگلێت یاریزانی سێڤییا بوو – مارکا
مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە، تاوەکو دۆخی مارک کوکورێیا بزانێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
کیران تێرنی، بەرگریکاری ئارسیناڵ ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ ریال سۆسیداد واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئەیاکس گفتوگۆکانی لەگەڵ ئاتڵانتا دەستپێکردووە و دەیەوێت تیاگۆ ئالمادا بگوازێتەوە – 90min
جێرێمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن بووەتە ئامانجی چێڵسی – فیکاخێس
برایتن و لیل لەسەر گواستنەوەی کارلۆس بالێبا رێککەوتن – تۆک سپۆرت
لوتن تاون هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیساک هایدن، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نیوکاسڵ یونایتد دەدات – مەیڵ