ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئاشکرا بوو.. بۆچی بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە نەکرد؟

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا، زۆر نزیکبوو ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دوێنێ گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێکردەوە و تاوەکو هاوینی 2026 لە شاری مانچێستەر دەمێنێتەوە، هەرچەندە لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، زۆر باس لە نزیکبوونەوەی لە پاریس سانجێرمان دەکرا.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان روونیکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان زۆر نزیکبوو گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ واژۆ بکات، تەنانەت تەواوی لایەنەکان لەسەر گواستنەوەکە رازی بوون.

لویس کامپۆس، راوێژکاری بەڕێوەبەری وەرزشی پی ئێس جی، کە پێشتر لە مۆناکۆ کاری لەگەڵ بێرناردۆ کردووە، هەوڵێکی زۆری بۆ گەڕاندنەوەی سیلڤا دا، بە تایبەت، ماڵباتی بێرناردۆ بە ژیانی مانچێستەر دڵخۆش نین و دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن.

کامپۆس لەگەڵ تیکسیکی بێگیرستیان، بەڕێوەبەری هونەری و پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی کۆبووەوە، تاوەکو گواستنەوەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام کاتێک ریاز مەحرز، پەیوەندی بە یانەی ئەهلی سعودییەوە کرد، گواردیۆلا راستەوخۆ داوای وەستاندنی گفتوگۆکانی کرد و رەتیکردەوە دەستبەرداری سیلڤا ببێت.

سیلڤا بە هۆی نەخۆشییەوە بەشداری لە هەردوو یاری رابردووی مانچێستەر سیتیدا نەکرد و پێناچێت بەشداری لە یاری داهاتووی سیتی بەرامبەر شێفیڵد یونایتد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button