عێراقگرنگترین

23 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

Yariga App

یاریگا –

خێسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق 23 یاریزانی بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند بانگهێشت دەکات. بەبێ ئەوەی ئاسۆ رۆستەم، ئەستێرەی یانەی شوڕتە و شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەی هەولێر لە لیستەکەدا بن.

کاساس جەختیدەکاتەوە، لیستی یاریزانانی ئەم پاڵەوانیەتییە تایبەتە و چەندین هۆکاری بۆ دوورخستنەوەی چەندین یاریزان هێناوەتەوە. کاساس دەڵێت

ئەو یاریزانانەی بانگهێشت کراون، رەچاوی بارودۆخ و ئامادەییان بۆ یاری کردن کراوە، هەندێ یاریزان پێکانیان هەیە و بەشێکی دیکەش خەریکی وەرگرتنی چارەسەرین. چەندین یاریزانی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق ئێستا پشووی هاوینە بەسەر دەبەن، بۆیە ئەستەمە بانگهێشت بکرێن و ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکەن.

کاساس لە بارەی ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکراون دەڵێت

زیاتر بیرمان لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی کردووەتەوە، چونکە هەڵبژاردەکە خەریکە بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی گرنگ دەکات و ئەرکی ئێمەیە پاڵپشتی ئۆڵێمپی بکەین و زۆرترین یاریزانیان بانگهێشت بکەین، چونکە ئامانج بەرزکردنەوەی ناوی عێراقە لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان.

هۆکارێکی دیکەی دوورخستنەوەی چەند یاریزانێک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق، گەشت و دواکەوتنی یاریزانانە، کاساس روونیکردەوە

بەشێک لە یاریزانان لە خولەکانی ئەوروپا یاری دەکەن و ناتوانن تاوەکو 5ی مانگی داهاتوو، بەشداری لە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەن. بەڵام سەرباری ئەمەش هەوڵمانداوە، تێکەڵەیەک دروست بکەین و شوێنەکان بە باشترین یاریزان پڕ بکەینەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان

جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، ئەحمەد باسل، عەلی عەدنان، رێبین سولاقا، مەناف یونس، ماسیس ئارتین، حوسێن عەلی حەیدەر، فرانس زیا، مێرخاس دۆسکی، ئەحمەد یەحیا، ئوسامە رەشید، ئەمجەد عەتوان، ئەمیر مەعماری، ئیبراهیم بایش، ئاندرێ سەناتی، حوسێن عەلی جاسم، بەشار رەسەن، ئەحمەد فەرحان، زیدان ئیقبال، ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی و عەلی حەمادی.

بابەتی زیاتر

Back to top button