یاریگا –
گومان لەوەدا نییە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، دوو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێن، بەڵام ئەو دوو ئەفسانەیەش رای خۆیان لە بەرامبەر سەخترین رکابەر ئاشکرا دەکەن.
سوپەر ستاری نەسری سعودی و ئەستێرەی یەکەمی خولی ئەمریکی، دەیان نازناو و خەڵاتیان لە کاروانی وەرزشی بردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە، زۆرترین سەرنجیان لەسەر بێت و راهێنەران، تەکتیکی تایبەت بۆ وەستاندیان بەکاربهێنن.
مێسی و رۆناڵدۆ بەم دواییە، رای خۆیان لەسەر سەختترین رکابەران ئاشکرا کرد، چونکە هەندێ بەرگریکار هەبوون، توانیان تاڕادەیەک جووڵەی دوو ئەستێرەکە سنووردار بکەن.
لیۆنێل مێسی لە لالیگا و پاریس سانجێرمان، بەرامبەر بەرگریکاری زۆر بەهێز یاری کردووە، بەڵام لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی Dazn باسی سێرجیۆ رامۆس و دیێگۆ گۆدینی نەکرد، کە لە سەردەمی مێسی، دوو لە باشترین بەرگریکاران بوون، مێسی دەڵێت
دەستنیشان کردنی یاریزانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی من، هەرگیز بێزاری نەکردووم، بەڵام هەندێ یاری بەهێز هەن, بەردەوام بە دەورت دەخوولێنەوە، زۆر جار ئەمەم بەسەر هاتووە. پابلۆ مافیۆ، یاریزانی جیرۆنا بوو و لە کۆنتڕۆڵکردنی من زۆر توند بوو، هەرگیز گلەییم لە شێوازی یاری نەکردووە، چونکە هێزی جەستە و خۆخشاندن، بەشێکن لە تۆپی پێ.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاری لە پرێمەرلیگ، لالیگا و سێریا ئەی کردووە، ئەم خولانە باشترین بەرگریکارانی جیهان یارییان تێیدا کردووە.
یاریزانی تەمەن 38 ساڵان، لەبارەی توندترین رکابەر کە رووبەڕووی بووبێتەوە دەڵێت
بە درێژایی چەندین وەرز، جەنگی گەورەم لە بەرامبەر ئاشلی کۆڵ هەبووە، تەنانەت یەک چرکە ماوەت پێنادات، بحەسێتەوە. یاریزانێکی زۆر ئاست بەرزبوو لە لووتکەی کاروانی وەرزشیدا. خێرا و توند لە خۆخشاندن، ئەمە سیمای کۆڵ بوو.