یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری كادێز بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا.
لە یەكەم یاری خولی ئیسپانیدا بارسێلۆنا بوویە میوانی خیتافی و یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی رافینیا بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوورەوە، رۆنالد ئاراوخۆ و ئینیگۆ مارتینێز بەهۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: سێرجی رۆبێرتۆ، كریستێنسن، كۆندی ، باڵدی
هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، دی یۆنگ ، پێدری
هێڵی هێرشبردن: فێران تۆرێس ، لیڤاندۆڤسكی ، گاڤی